ئەوانەی بیمەكراون

خانەنشینی عێراق بڕی 100 هەزار دینار جەژنانە وەردەگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومەتی عێراق، راگەیاند بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕی 100 هەزار دینار وەك دیاری بە خانەنشینانی بیمەکراو دەبەخشرێت.

ئەسەدی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025 لە راگەیاندراوێكدا دووپاتی کردەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، دیاریی جەژن بە بڕی 100 هەزار دینار بە خانەنشینانی بیمەکراو دەدرێت، ئەگەر خۆیشیان لە ژیاندا نەمابن، میراتگرەكانیان وەریدەگرن.

ئەسەدی هەروەها رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی وەرگرتووە بۆ دەرکردنی دیاری جەژن بۆ ئەو منداڵە بێ باوكانەی، کە موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “دەرماڵەی مانگی حوزەیران و دیاری جەژن بۆ منداڵانی بێ باوک و یارمەتیی خوێندکاران پێش جەژنی قوربان خەرج دەکرێت”.

ئەمە لە كاتێكدایە حكومەتی عێراق هێشتا موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و خانەنشینانی كوردستانی نەداوە و رایاشگەیاندووە ناینێرن.

زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین خرانەوە لیستى موچە

زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین خرانەوە لیستى موچە