بۆ یاری کردن چووبووە دەرەوە
تەرمی منداڵێک لە ناو قوڕاوی تەنیشت پرۆژەی ئاوی خورماتوو دۆزرایەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەو منداڵە نۆ ساڵەی خورماتوو کە ماوەی دوو رۆژە لەکاتی یاریکردن لەگەڕەک بێ سەروشوێن بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو قوڕ ق چڵپاوی
تەنیش پڕۆژەئاوی قەزاکەدا بەخنکاوی دۆزرایەوە.
خالد فایق، مامی منداڵەکە بە 964ـی وت، دوای بێ سەروشوێن بونی برازاکەم و بەدواداچونێکی زۆرمان بەدوایدا کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەیمان لەناو ئەو قوڕەی لە تەنیشت پرۆژەی ئاوەکە کۆبووەتەوە دەرهێناوە.
وتیشی، ئەمشەو ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی شارەکە هاتن بەهانامەنەوە و بڕیاریاندا دەست بە گەڕان و بەدواداچوونی چڕ بکەن بۆ دۆزینەوەی منداڵەکەو لەکاتژمێر 10ـی ئەمشەوەوە لەگەڵ ئەو گەنجانەدا دەستمان بەگەڕان کردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەتەنیش پرۆژەئاوی قەزاکە نەعلەکانی منداڵەکەمان بینی و بۆمان دەرەوت کە کەوتوەتە ناو ئەو قوڕاوە و لەبەر ئەوەی منداڵ بووە چەقیوە و نەیتوانیوە خۆی دەرباز بکات.
لەئێستادا تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی داد کراووە و کەمێکی تر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە دەکرێتەوە.
منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵانە و ناوی “براء ریاز فایق”ـە خەڵکی گەڕەکی تینی قەزای خورماتووە، تاقانەی سێ خوشکە و پۆلی سێی سەرەتایی بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی