ترس هەیە ئاگر زیاتر بگاتە باخی هاوڵاتیان

دارستانی سەر رووباری سیروان ئاگری گرتووە

964+

میلاد جەلال

زیاتر لە كاتژمێرێكە ئاگر لە دارستانی سەر رووباری سیروان لە ناحیەی گردەگۆزینە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانییش هەوڵی كوژاندنەوەی دەدەن.

964 لەوێیە و ئەو دیمەنانە دەگوازێتەوە، كە ئاگرەكە یەك پارچە نییە و لە چەند شوێنێكی جیاجیای دارستانەكەیە، هەروەها مەترسی ئەوە هەیە بگاتە باخی هاوڵاتیانی ناوچەكە، كە ژمارەیەكی زۆری باخی لێیە.

یەكێك لە هاوڵاتیانی گردەگۆزینە بۆ 964 دەڵێت، جوتیارەكان جاڕەكانیان دەسووتێنن و دواتریش ئاگرەكە لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.

ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی خەریكن ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بە ئاگرەکەی دوکان 2000 هەزار دۆنم زەوەی و 2500 داری سروشتی ...

بە ئاگرەکەی دوکان 2000 هەزار دۆنم زەوەی و 2500 داری سروشتی سووتان