كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

پێشكەشكردنی لیستی كاندید و هاوپەیمانیەتییەكان مانگێكی دیكە درێژكرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دواوادە بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندید و هاوپەیمانیەتییەكان مانگێكی دیكە درێژكرایەوە و تا رۆژی 24.6.2025 دەبێت.

كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025 لە گرووپی واتساپی میدیاكاران بڵاویكردەوە، بەپێی وادەی دیاریكراوی پێشوو، سبەی 25.5 دواوادە بوو بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندید و هاوپەیمانیەتییەكان (لیستی كراوە و لیستی تاك) بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەڵام وادەكە مانگێكی دیكە درێژكرایەوە و دواوادە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و هاوپەیمانیەتییەكان تا كۆتایی دەوامی رۆژی 24.6.2025 دەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە 11.11.2025 لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.