به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆ چی دوایی كرد

ورده‌كارى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور ئاشكرا كرا

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هەرێم حەمەساڵح، بەڕێوبەری بانکی شارەزوور لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، ئامۆزایه‌كى وورده‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات.
دلێر کەریم، ئامۆزای هەرێم، به‌ 964ـى وت، ماوەی ساڵ و نیوێکە نەخۆشی گورچیلەی هەیە، زەرعی گورچیلەیان بۆکردووه‌، ماوەیەک زۆر باشبوو دواتر وه‌كو خۆى لێهاته‌وه‌.
وتیشی “ده‌بوایه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانى پزیشك بێت كه‌ پێیان وتبوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر دڵسۆز بوو بۆ کارەکەی به‌رده‌وام له‌ناو خەڵک بوو، نه‌یتوانى پابه‌ندیان بێت”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى به‌ خه‌ڵك تووشی ڤایرۆسێك بوو، دواى چاره‌سه‌ركردنى، زیاتر لە شەش هەفتەیە دیسانەكە توشی ڤایرۆسی خوێن بووه‌وه‌، به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆش کاتژمێر5:00 لە نەخۆشخانەی شار کۆچی دوایکرد.
هەرێم حەمەساڵح، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە و خوێندکاری قۆناغی سێی بەشی گەشەپێدانی مرۆیی بوو لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، ماوەی حه‌وت ساڵیش بوو بەڕێوه‌بەری بانکی شارەزور بوو.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یادی 39 ساڵەی كۆچی دوایی

یادی 39 ساڵەی كۆچی دوایی "هێمن موكریانی" بەڕێوەچوو

تەڵعەت نوری، فۆتۆگرافەری وەرزشی كۆچی دوایی كرد

تەڵعەت نوری، فۆتۆگرافەری وەرزشی كۆچی دوایی كرد