لە یەک كاتدا ئاگر لە دوو شوێن كەوتەوە
لە ئێستاوە ئاگر بەرۆكی هەولێری گرتووە
+964
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە بازاڕی لەنگەی نوێ لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک سووتا، لە لایەكی دیكەشەوە شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکاران لە پرۆژەی ڤینۆس تاوەر سووتا، كە پێنج كابینە بوون.
موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە بارەی هەردوو رووداوەکەوە قسەی بۆ 964 کرد، ” ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئەم ئاگرەی کابینەکان، تیمەکان و ژووری ئۆپەراسیۆن چووینە شوێنی ئاگرەكە و توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین”.
لە بارەی هۆکاری ئاگرەکانیشەوە وتی، هۆکارەکان دیار نین، لێکۆڵینەوە دەكەین و گومان دەكەن شۆرتی كارەبا بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا