"پابه‌ند نه‌بن سزایان ده‌ده‌ین"
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه شوێنی به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كان رێكده‌خاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه كارى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، پێویسته‌خاوه‌نى ئه‌م شوێنانه پابه‌ند بن ده‌نا سزا ده‌درێن.
له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌شێك له‌و شوێنانه‌یان له ناو هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ركرده‌وه و رێكار و رێنماییه‌كانیان به خاوه‌نه‌كان گه‌یاند و ئه‌مڕۆش لیژنه‌كه‌ى ژینگه ئه‌م سوێنانه‌ى له‌ناحیه‌ى سیروان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، مەبەستیان له‌م رێكخستنه‌وه‌یه نەهێشتنی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵا و پاراستنی سەوزایی و ژینگەی پارێزگاکەیانه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى سیروان بە بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەیان بەو کەسانە داوه کە بێ مۆڵەت هەڵدەستن بە بەخێوکردنی ئاژەڵ” .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بە پێی رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2024، پۆلێنى پڕۆژەکان و رەزامەندی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان – عێراق ، پرۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ پێویستی بە رەزامەندی ژینگەیی هەیە لە دەرەوەی سنوری شارەوانی بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی و ئیداری بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە لە ناو سنوری شارەوانی ئاژەڵ بەخێودەکەن.
داواشی لە هاوڵاتیان كرد بۆ بینینی هەر حاڵەتێکی ناشارستانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو سنوری شارەوانی، لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفونانەوە لیژنەکانیان ئاگاداریان بکەنه‌وه:
07501720863
07508280344