لەسەر سووتاندنی بازاڕی حاجیاوا ژنێک دەستگیر کرا
"دەستگێڕە و دەڵێ نەخۆشی دەروونیم هەیە"
بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی حاجیاوا ژنێک دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی حاجیاوا ژنێک دەستگیر کرا کە دەستگێڕی ناو بازاڕەکە بووە و خۆیشی دەڵێت، “نەخۆشی دەروونیم هەیە”.
زیانلێکەوتووانى مەیدانى حاجیاوا قەرەبووکرانەوە
رۆژی 25.4.2025 رووداوێڪی ئاگرڪەوتنەوە لە بازاڕی قەزای حاجیاوا لە ئیدارەی راپەڕین روویدا و بەهۆیەوە بەشێڪ لە دوکانەکانی مەیدانی شارەکە، کە کۆنە فرۆش بوون، سووتان و زیانی ماددی زۆر بەر خاوەن دوکانەکان کەوت.
عەقید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “دوای رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردمان کرد و بە سوود وەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری، توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، تۆمەتبارێک بەناوی (ش، س، ع) کە ژنە و دەستگێڕی ناو بازاڕەکەیە، دەستگیر بکرێت”.
“تۆمەتبار تەمەنی 42 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی رزگاری قەزای رانیەیە، دوای لێڪۆڵینەوە و لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیناوە بە تاوانەڪەیدا و وتوویەتی، کاتێک خاوەن دوکانەکان لە بازارەکە نەبوون، ئاگری لە پارچەیەک قوماش بەرداوە و دوکانەکان گڕیان گرتووە، چونکە مەبەستی بووە، دوکانەکان بسوتێنێت”، شۆڕش ئیسماعیل وای وت.
ئاشکراشیکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبار وا خۆی دەرخستووە کە نەخۆشی دەروونی هەیە، بۆیە دەنێردرێتە لێژنەی پزیشکی پۆ پشتڕاستکردنەوەی کە ئاخۆ لەڕووی دەروونییەوە تەندروستە یان نەخۆشی دەروونی هەیە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێڪۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
دوانیوەڕۆى رۆژی هەینی 25.4.2025 مەیدانى حاجیاوا ئاگرى گرت و 13 کاسبکارى مەیدانەکە زیانیان بەرکەوت.