لە دهۆک

لە کەمتر لە ساڵێکدا سێ کرێکار لە یەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەستداوە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

کرێکارێکی تەمەن 19 ساڵ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا، ئەمەش دەبێتە سێیەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە هەمان پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا.

ئەمڕۆ یەکەمشەممە 2025.5.11، لە پرۆژەی “ئۆپێرا”ی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی شاخکێی شاری دهۆک کرێکارێکی  تەمەن 19 ساڵ لەکاتی کارکردن  گیانی لەدەست دا.

وەلات ئۆزمان، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک بە964ـی وت، “لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سێ کرێکار لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانیان  لەدەستداوە.”

وتیشی، پرۆژەکە هیچ مەرجێکی سەلامەتی بۆ کرێکاران تێدا نییە، رێکاری یاساییشمان گرتووەتەبەر، هەروەها بەشێک لەو کرێکارانەی  لەم پڕۆژەیەدا کار دەکەن هیچ بیمەیەکی تەندروستییان نییە.

رۆژى 8ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووش، سێ کرێکار لەو پڕۆژەیە کەوتوونەتە خوارەوە، دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بە سەختى بریندار بووە.

بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکاران، لقی دهۆک، لە ساڵى 2024 دا شەش کرێکار و ئەمساڵیش تا ئێستا چوار کرێکار لە کاتى کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە مانگێکدا چوار کرێکار لە دهۆک لە کاتی کارکردن گیانیا...

لە مانگێکدا چوار کرێکار لە دهۆک لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە