لە فێستیڤاڵێکی ئەسپسواریدا

لە بناری چیای کارۆخ 35 ئەسپسوار ئەسپی خۆیان تاودا

ئاکام غەفور – سۆران

لە ناو سروشتی وەرتێ ئەسپسواران ئەسپەکانیان تاودا و کۆمەڵێک نمایش و پێشبڕکێی ئەسپسواری سەرنج راکێشیان کرد.

ئەسپسواران دڵخۆشن بەم چالاکیانە و دەڵێن، کلتوری باب و باپیرانمانە، ئێمە وەک وەرزش نوێمان کردەوە.

وەلید نەجمەدین، ئەسپسوارە بە 964ـی وت، ئەسپەکەم لە جۆری دوو خوێنە، کە تێکەڵەی کوردی و عەرەبیە، لە کۆمەڵەکەی خۆم پلەی یەکەم بەدەستهێنا و لە ئاستی فێستیڤاڵەکە پلەی دووەمم بەدەست هێناوە، دڵ خۆشم  کە توانیم پلەیەکی باش تۆمار بکەم.

ئەو ئەسپسوارە، پرچی ئەسپەکەی رازاندووەتەوە و بۆیکردووە بە کەزی دەڵێت، خێزانم بۆی کردووم و ئەسپسواری چێژێکی زۆر تایبەتی هەیە، دوو رۆژە ئەسپەکەم ئامادە دەکەم بۆ ئەم چالاکیە.

ئەمڕۆ لە بناری چیای کارۆخ، 35 ئەسپسوار بە چەندین چالاکی کلتوری کوردەواری و فیستیڤاڵی ئەسپسواری  ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی