هەواڵەكان
کۆچبەری کورد لە ئاوی نێوان یۆنان گیریان خواردووە و هۆشداریی دەدرێتە زێڕەنگەرەكان
+964
ژووری هەیواڵ
كۆچی كوردان و مەینەتییەكانی رێگا و مەترسییەكانی دەریا و خنكان بەردەوامە، ئەوەتا ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک کۆچبەر کە زۆربەیان کوردن، لە ئاوی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە گەرمیان بوو، بە 964یشی راگەیاند، زۆربەی پڕۆژە ستراتیژییەكان بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاون، بەڵام كاری زۆریشیان بۆ گەرمیان كردووە.
رووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی سنووری هەرێمیش خەریكە ناخۆشی دەكەن و رۆژ نییە چەند كەسێك گیان لەدەست نەدەن و برینداری نەبن، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ شەممە دوو رووداوی سەخت هەبوون، رووداوی یەكەم لە ژێر پردی رزگاریی هەولێر، كە ئۆتۆمبێلێك بەخێرایی زۆر هاتووە و كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و چووەتە سایدی بەرامبەر، لەوێش خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكە كێشاوە، لە ئەنجامدا حەوت كەس بریندار بوون، كە برینی دووانیان سەخت بوو.
زێڕەنگەر و كاسبكارانی دراو لە بازاڕەكانی كوردستان پێویستە چاویان كراوەتر بێت و ئاگایان لە ئاسایشی بازاڕ و سەرمایەكانیان بێت، ئەمە هەر لەخۆڕا نییە و ئێمە لەخۆمانەوە قسە ناكەیت، ئەوەتا ئەمڕۆ هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، لە گرووپى واتساپى سەندیکاى زێرەنگەران بە نامەیەکى دەنگى، زێرەنگەرانى ئاگادارکردووەتەوە لە فێڵى کوڕێکى تورک، کە دەیەوێت پارچە ئەڵماسێک بە زێرەنگەران بفرۆشێت.