ماراسۆنى هەولێر بەڕێوەچوو
راکردن لە پێناو تەندروستییەکى باش
964+
دەشتی عارف
لەژێر ناونیشانی “راکردن و فێستیڤاڵی ژیندروستی، لەپێناو تەندروستییەکی باشتر”، رێکخراوی گاید ماراسۆنێک و فێستیڤاڵێکى لە شارى هەولێر ئەنجامدا و دەیان کەس بەشداریان تێدا کرد.
گەورە و بچوک، کوڕ و کچ، بەشدارى ماراسۆنەکەیان کرد
حاجی بایز حوسێن کە پیاوێکى دنیادیدەى تەمەن 63 ساڵە، بەشدارى ماراسۆنەکەى کرد و نزیکەى دوو کیلۆمەترى بڕى، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ماندوو نەبووم، چونکە ئەمە یەکەمجارم نییە، جاران کە گەنج بووم لە پلەکانى پێشەوە بووم، بەڵام ئێستا تەمەنم هەڵکشاوە و تاقەتى جارانم نەماوە”.
ئاریانە یاسر، کچێکی خەڵکی سوریایە و پلەیی دووەمی بەدەستهێنا بۆ 964 وتى،”بڕوام بەخۆم بوو بۆیە زۆر دڵخۆشم بەو ئەنجامەکە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح