بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە
منداڵێکی حەوت ساڵان لە زاخۆ گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ماتۆڕسکیلێک لە زاخۆ ژیانی لە منداڵێکی حەوت ساڵان سەندەوە.
رووداوەکە کاتژمیر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025 لە سەر شەقامی تلکەبەری زاخۆ روویداوە، ماتۆرسکیلەکە بەخێراییەکەی زۆر لە منداڵەکەی داوە و منداڵەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “کاتێک منداڵەکە گەیاندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، شوفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر