تانکەرێک خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ئێوارەی ئەمڕۆ  لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی ناودۆمان لە دەروازەی باشوری خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.

دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکە سێ کەس گیانی لەدەستداوە دووانیان پیاون و دانەیەکیان ژنە و ژنێکی تریش بریندارە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند،  زیاد لە کاتژمێر و نیوێکیان پێچووە ئینجا تەرمی سێیەمیان دەرهێناوە و سەدان کەس لە خەڵکی خانەقین لە شوێنەکە ئامادەبوون.

شایەتحاڵێک کە تەرمێکی گواستووەتەوە نەخۆشخانە بە 964ـی وت، رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، تانکەرێک لە دەروازەی دەرچوونی خانەقینەوە لە دەستی وەرگرتووە و خۆی کێشاوە بە پیکابێکدا و دوو کەس لە پیکابەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەر بەوەوە نەوەستاوە چووتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە کیا سپۆرتاجێکدا و لەویشدا کەسێک گیانی کەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

14 قوتابی لە رووداوی هاتوچۆکەی کونەماسی بریندار بوون

14 قوتابی لە رووداوی هاتوچۆکەی کونەماسی بریندار بوون