رووداوێكی سەخت لە پردێ
دوو خوێندكاری زانكۆ گیانیان لەدەست دا و ئۆتۆمبێلێک بووە سێ پارچە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە لە سەر رێگای پردێ – کەرکوک، بە دیاریکراوی لەسەر پردی مەفرەق گەڵۆزی دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا، كە هەردووكیان خوێندكاری زانكۆن.
سەرمەد عەلی شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە، بە 964 وت، ئەمڕۆ شەممە 256.4.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆستانگ بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بە ستوونێکی سەر پردەکە، بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بووەتە سێ پارچەوە<
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە سێ خوێندکاری زانکۆی تێدا بوو، دووانیان کوڕ بوون و دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە، کچێکیش بە سووکی بریندار بووە، بەڵام باری دەروونی زۆر شڵەژاوە.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی وت، تەرمەکان و بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی ئەمبۆڵانس رەوانەی کەرکوک کران.
عەلی ئەنوەر لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شاری کەرکوک، بە 964ـی وت، رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خیرایی لێخوڕێن و نەبوونی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە و رەوانەی هەولێر دەکرێن
سێ رووداوی دڵتەزێن لە سۆران؛ دوو گیانلەدەستدان و 10 بریندار هەیە
دوای راپۆرتێکی 964
تیمەکانی شارەوانی سلێمانی خوێڕێژی دووسایدەکەی کانی کوردە دەکەن
"لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە"
ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش تاسەو رووناکی فسفۆریان لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا دانا
خورماتوو