دوو پڕۆژەی نوێی كارەبا لە سلێمانی دروستدەكرێت
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ، دوو پڕۆژەی نوێی كارەبا لە گەڕەكی زانكۆ و گوندی ئاڵیاوای خواروو لە تانجەرۆ بە بڕی ٢٠٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكات.
سیروان محەمەد وتەبێژی كارەبای سلێمانی بە میدیازانی وت:”
پڕۆژەكە پێكدێت لە دانانی دوو محاویلەی ٤٠٠ كەی ڤی لە گەرەكی زانكۆ كە بوودجەكەی پێكدێت لە ١٠٣ ملیۆن دینار
پڕۆژەی دووەم بریتییە لە دانانی محاویلە بۆ گوندی ئاڵیاوای خوار و بە بڕی ١٠٣ ملیۆن دینار و بڕیارە هەردوو پڕۆژەكە لە دوو مانگدا تەواو ببێت