نزیکەی 225 تۆن پاشماوە لە بازاڕی سیمی هەولێر کۆکرایەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
بازاڕەکە گواستراوەتەوە بۆ بازاڕی سپی
نزیکەی 225 تۆن پاشماوە لە بازاڕی سیمی هەولێر کۆکرایەوە
شۆڕش قادری
دوای گواستنەوەی بازاڕی سیم لە هەولێر بۆ بازاڕی سپی، نزیکەی 225 تۆن پاشماوە لە بازاڕەکە جێما، هەمووی کۆکرایەوە و گواسترایەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “دوای گواستنەوەی بازاڕی سیم بۆ بازاڕی سپی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی شەش، بەشێکی زۆری پاشماوەی دوکانداران و دەستگێرەکانی ئەو بازارە لەو شوێنە مایەوە”.
لە چوار رۆژدا نزیکەی 225 تۆن پاشماوە لە بازاڕی سیم کۆکراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژالە
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان بە شۆفڵ و ئامێرەکانی پاککەرەوە لە چوار رۆژدا، نزیکەی 225 تۆن پاشماوەیان لە بازاڕەکە کۆکردووەتەوە و گواستوویانەتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژالە، لەئێستاشدا شوێنەکە بە تەواوی پاک و بێگەردە.
بەقسەی ژیار جەلال، شوێنی ئەو بازاڕە بەفەرمی حەرەمی تاوەری کارەبایی 132 کەیڤییە و جگە لە سەوزایی نابێت بکرێت بە هیچ شتێکی تر.