"بەیعەتی بە داع*ش داوە"

هەڕەشەی لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵک کرد؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کەسێكی دەستگیر کرد کە بەیعەتی بە دا*عش داوە و هەڕەشەی کوشتنی لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی کردووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە 15.4.2025 لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەندامێکی دا*عشمان دەستگیر کردووە کە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی کوشتنی لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە بەیعەتی بە دا*عش داوە و لەڕێی ئەکاونتێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەرەی بە توندوتیژی و تی*رۆر داوە، هەروەها پشتگیری لە پاشماوەی تی*رۆریستی و چالاکییە تاوانکارییەکان کردووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەو کەسە لە بۆسەیەکدا و لە رێگای چوون بۆ زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستگیر کراوە، پێش ئەوەی بگاتە لای شانە نووستووەکانی دا*عش لەو سنوورە.

دەزگای ئاسایشی عێراق باندێکی ساختەکاری حەجی هەڵوەشاند...

دەزگای ئاسایشی عێراق باندێکی ساختەکاری حەجی هەڵوەشاندەوە

"هیچ "تیـ*رۆریستێک"مان لە عێراق دەستگیر نەكردووە لە سوریاوە هەڵاتبێت"