مامۆستایانى ئایینى هاتنه‌ده‌نگ
“هه‌ر كه‌سابه‌تێك ژیانت بخاته مه‌ترسییه‌وه حه‌رامه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى چه‌ند رووداوێکى ته‌قینه‌وه‌ی مین و تەقەمەنی، كه له ماوه‌ى رابردوودا له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان روویان داوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كه به‌مه‌به‌ستى كردنى گژوگیاى به‌هاره چووبوونه كوێستانه‌كان، گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون، مامۆستایانى ئایینى هاتوونه‌ته ده‌نگ و یه‌كێك له‌و مامۆستایانه ده‌ڵێت، “هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بۆ كهسابهتكردن ژیانى خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى دێنێت حه‌رامه”.
مامۆستا مه‌ولود برادۆستى، له وتارى رۆژى هه‌ینى رابردوو، كه به‌شێكی وتاره‌كه‌ى ده‌زگاى مینى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، خوداى گه‌وره ئه‌م گژوگیایهى له‌به‌هاردا وه‌كو نیعمه‌تێك به مرۆڤ به‌خشیوه، به‌ڵام نابێت مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانى، ژیانى بخاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه كهسابهتهكهى حه‌رام ده‌بێت.
وتیشی “پێویسته مرۆڤ رۆح و گیانى خۆى له به‌ده‌ستهێنانى گژوگیا و خۆشتربوێت”.
ئامۆژگارى هاوڵاتیانیش ده‌كات پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بن، كه ده‌زگاى مینى هه‌رێم بۆ خۆپاراستنیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست 964 كه‌تووه له ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوودا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌چنه كوێستانه‌كانى برادۆست به‌مه‌به‌ستى كردنى گژوگیاى به‌هاره، رووبه‌ڕووى سێ رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى بوونه‌وه كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌ندێكیشیان بریندار بوون.