لیژنەی تەکنەلۆژیای پێکهێناوە

قایمقامیەتی سلێمانی تەماشای کامێرای چاودێری شوێنە بازرگانییەکان دەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەکی بەناوی لیژنەی تەکنەلۆژیا پێکهێناوە و تاوناتاو تەماشای کامێرای چاودێری شوێنە گشتی و بازرگانییەکان دەکاتەوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بەناوی لیژنەی تەکنەلۆژیا کە میران رزگار سەرۆکایەتی دەکات و لیژنەکە چاودێری هەموو کامێراکانی چاودێری لە شوێنە بازرگانی و شوێنە گشتییەکان دەکات و لەکاتی پێویستدا سەیریان دەکاتەوە”.

لیژنەکە لە کەسانی شارەزا پێکهاتووە و نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و رۆشنبیری و قایمقامیەتی تێدایە و رۆژانە تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکەن لە شوێنە گشتی و بازرگانییەکان

“لیژنەکە پێکهاتووە لە کەسانی شارەزا کە نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و رۆشنبیری و قایمقامیەتی تێدایە و رۆژانە تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکەن لە شوێنە گشتی و بازرگانییەکان، ئەو شوێنانەش کە کامێرای چاودێرییان نییە یان وەکو پێویست کارناکات، ناچاریان دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن”، گۆران قادر وای وت.

وتیشی، سکاڵا لە هەر شوێنێک هەبێت ئەو لیژنەیە سەردانی شوێنەکە دەکات و تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکات، بەپێی بەڵگەکان مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شوێنەکە دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، هەندێک شوێن کامێرای چاودێریان داناوە، بەڵام مێمۆریان نییە و ئەوەش بەکارنایەت و رێنماییان پێدەدرێت، چونکە دەبێت کامێراکان مێمۆریان هەبێت و توانای هەڵگرتن و خەزنکردنی رووداوەکانیان، بۆ ماوەی 60 رۆژ هەبێت.

بەقسەی گۆران قادر پێکهێنانی ئەو لیژنەیە یەکەم کەس، لە بەرژەوەندی خاوەنکارە، چونکە بۆ دۆزینەوەی حاڵەتی تاوەنکاری و هۆکاری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و نەخوازراو، کەڵک لە کامێراکانی چاودێری وەردەگیرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە رۆژی شەممە 5.4.2025 ئاگرێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 150 دوکان و کەپر و عەرەبانە سووتان و زیانێکی زۆری مادی بەر دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە کەوت.

رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێ دەکر...

رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێن

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین غاز بە گران بفرۆشرێت

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین غاز بە گران بفرۆشرێت