خۆڵبارین لە عێراق.. یەکێک لە شەقامەکانی شاری موسڵ (ئەرشیف) - وێنە: 964
60%ـى خۆڵبارینەکان هەناردەکراون
عێراق موژدانە دەدات: ئەمساڵ خۆڵبارین کەم دەبێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى ژینگەى عێراق، لەبارەى رەوشى کەشوهەواو خۆڵبارین موژدەیەکى خۆش رادەگەیەنێت کە بۆ ئەمساڵ ئاستى خۆڵبارین کەم دەبێت، دەشڵێت: 60%ـى خۆڵبارینەکانى عێراق لە دەرەوە دێن.
لوئەى موختار، وتەبێژى وەزارەتى ژینگەى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى وتووە،” حکومەت هاوکارییەکى زۆرى لەگەڵ زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە و سود لە شارەزاییان وەردەگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەى ژینگەى عێراق و ناوچەکە”.
وەک باسى دەکات، پلانى زۆر ئامادەکراوە و لێکۆڵینەوەى گرنک لە بوارى زریانى تۆز و بە بیابانبوون و گۆڕانی کەشوهەوا ئەنجام دەدرێت.
وەک ئەوەى وتەبێژى وەزارەتى ژینگە خستویەتییەڕوو، زۆرینەى زریان و خۆڵبارینەکان بە رێژەى 50 بۆ 60%، لە دەرەوەى سنوورەکانى عێراقەوە دروست دەبن دەگەنە عێراق.
موژدانەى وەزارەتى ژینگەى عێراق ئەوەیە، هیوادارن بەهۆى ئەو پلانانەى گرتویاننەتەبەر، بۆ ئەمساڵ خۆڵبارین کەم ببێتەوە و خۆڵبارینى چڕ روونەدات.