گرافیک؛ 964+
ده‌یان گه‌ڕه‌ك ده‌بنه خاوه‌نى كاره‌بای 24 كاتژمێرى
كارەبای سلێمانی لە رێگەی 964ـه‌وە بەشی دووەمی پڕۆژەی روناكی رادەگەیەنێت
964+
محەمەد فاتیح
دوای تەواوبونی بەشی یەكەمی پڕۆژەی روناكی کارەبای 24 کاتژمێری لە شاری سلێمانی، لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی بەشی دووەمی ئەو پڕۆژەیە دەكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باش له‌رێگه‌ى 964ـه‌وه ئه‌م پلانه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بۆ 964 باسی لەوە كرد، پڕۆژەی روناكی لە سلێمانی لە زۆنی یەكی بازاڕ و چەند گەڕەكێك جێبه‌جێكراوه و ته‌واوبووه.
وتیشی “لە ئێستاشدا لە چەند شوێنێك لەگەڵ كۆمپانیاكان ئامادەكاری بۆ نزیكەی 10 فیدەری دیكه دەكەین بۆ به‌شی دووه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆئه‌وه‌ى داخڵی سیستمی پڕۆژەی روناكی بكرێن”.
بەشی دووەم كۆمەڵێك گەڕەكی سلێمانی لای توی مەلیك و هەواری تازە و گۆیژە دەگرێتەوە.
به‌شی یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌یه، لە ناوچەی فلكەی دەستاڕەكە تاوه‌كو دەچێتە گۆزەكان و سەدەكە و له‌وێشەوە بۆ توی مەلیك و پاشان بۆ خوارەوە بۆ لای فلكەی كاوە تاوه‌كو فلكەی خانەقا و خوار فلكەكه‌ش دواتر له گەڕەكی سابونكەران و سەركارێز و برایم پاشا و بەشێكی توی مەلیك و پیرمەسوور جێبه‌جێكراوه.
له رۆژى 6.3.2025 قۆناغی یەكەمی پرۆژەی روناکی کارەبای 24 کاتژمێری لە شاری سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم قۆناغەدا نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی ماڵان و شوێنه بازرگانییه‌كان لەسەر هه‌شت فیدەر، کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکرا، کە دەکەونە گەڕەکەکانی سەرکارێز، توی مەلیک، سابونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامی ئۆرزدی و ئەسحابەسی و شەقامی کاوە.
پێشتریش 17 گەڕەکی شاری هەولێر کارەبای 24 کاتژمێریان لەلایەن پڕۆژەی روناکی بۆ دابینکراوە و بەمشێوەیە بەکۆی گشتی نزیکەی 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزاریە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.