راهێنه‌ری زاخۆ: به‌رگری هه‌ولێر به‌هێز بوو
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ رایگه‌یاند له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یانتوانی هێڵی به‌رگری هه‌ولێر ببڕن، بۆیه نه‌یانتوانی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
لە خولی نایابی عێراقدا و له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، بڕی وه‌ك داهاتی یارییه‌كه بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا كۆكرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 16ی خولی نایابی عێراق، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، جه‌ماوه‌ر و یاریزانانی هه‌ردوو یانه خوله‌كێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا، كه له ناوچه كوردییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دا و به سه‌دان گیان له‌ده‌ستدان و برینداری لێكهوتهوه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ بڕیاری دابوو، كه داهاتی فرۆشتنی بلیته‌كانی یارییه‌كه بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه دابینبكات.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ر و له ژێر سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ری كاتی “عه‌بدولقادر حوسێن” یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
حەیدەر عەبدولئەمیر، راهێنەری یانەی زاخۆ له دوای یارییه‌كه بۆ تۆڕی 964 وتی “دەمانویست بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام هێڵی بەرگری یانەی هەولێر زور بەهێز بوون، بۆیە نەمانتوانی دڵی جەماوەری تیپه‌كه‌مان خۆشبكه‌ین”.
دوای ئه‌م یارییه، یانه‌ی زاخۆ له پله‌ی 13یه و 18 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 14 خاڵ له پله‌ی 16یه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا