هى مانگەکانى یەک و دوو و سێ
پێنجشەممە مامۆستایانى گرێبەستى پەروەردە و خوێندنى باڵا موچە وەردەگرن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و موچەى هەردوو مانگى یەک و دووى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنی باڵا، دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، رۆژی پێنجشەممە 10.4.2025 موچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، دابەش دەکرێت.
دەشڵێت: هەمان رۆژ موچەی مانگی کانوونی دووەم و شوبات (1 و 2)ـى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆوە خەرج دەکرێت.