تۆڕی 964 هۆكاری بە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادهكات
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
سهرچاوهیهكی ئاگادار ئاشكرایكرد، بڕێكی زۆری دینار خراوهته بازاڕی دراو، ئهمهش وایكردووه نرخی دۆلار بهرزبێتهوه.
به زانیارییهكانی تۆڕی 964، ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئهمریكی به بازاڕی دۆلارهكهی سلێمانی له نێوان 151 تا 152 ههزار دیناره.
لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا، بڕێكی زۆری دینار ھاتووهتە ناو بازاڕی سلێمانی، وتەبێژی ئەو بازاڕە ئەوە بەھۆکاری بەرزی بەھای دۆلار دەبینێت.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی به تۆڕی 964ی وت، “ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانه 150 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە، بەھاکەی دادەبەزێت”.
به پێی سۆراغی تۆڕی 964، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا لەلایەن بازرگان و ھاوڵاتییانەوە دینارێکی زۆر ھاتووهتە نێو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی.
جەبار گۆران وتی، “بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی خاوبوونەوەی پێوە دیارە، بەڵام گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە نرخەکەیدا نییە”.
“ئەگەر سبەی یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق 150 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە، ئەوكات بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی دێتە خوارهوه بۆ 150 ھەزار دیناری عێراقی، ئێستا ھەرچی خاوەن کۆگا و ھاوڵاتییە دیناریان ھێناوەتەوە ناو بازاڕ”، جەبار گۆران وای وت.
بەوتەی وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، خواست لەسەر دۆلار لە بەرزیدایە، ههروهها دەڵێت، “کۆبوونەوەکانی شاندی عێراق و ئەمریکا لەبارەی بەھای دۆلار لە رووی سیاسییهوه کاریگەریی دەبێت، بەڵام بە پراکتیک کاتێک ئەو کاریگەرییە دەردەکەوێت، کە بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار زیاتر بکات”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا