بەهۆى ئاگرەکەى ئەم بەیانییە
ژمارەیەکى زۆر دوکانى دارەسووتاوەکە سووتاون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەهۆى ئاگرەکەى ئەم بەیانییەى بازاڕى دارەسووتاوەکەى سلێمانى، ژمارەیەکى زۆر دوکان سووتاون، بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانیى سلێمانیش دەڵێت: سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین لە هۆکارى ئاگرەکە و دیاریکردنى زیانەکان.
عەمید دیار بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سلێمانى لە شوێنى رووداوەکە بە 964ـى وت،”کاتژمێر 6:22 خولەک تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە و بەزوویى گەیشتوون، بەڵام کە گەیشتوون ئاگرەکە تەشەنەى کردووە، بۆیە پێدەچێت درەنگ ئاگادارکرابنەوە”.
هەرچەندە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بەرگریی شارستانى سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە، بە وتەى بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانى، دەیانەوێت بزانن هۆکارى ئاگرەکە چییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح