دیمەنی شاری کەرکوک _ وێنە: 964
لە 24 کاتژمێری رابردوو
خۆڵبارینەکەی کەرکوک 119 کەسی رەوانەی بەشەکانی فریاکەوتن کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی کەرکوک ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی حاڵەتەکانی فریاگوزاری لە کاتی خۆڵبارین دەربڕی و دەڵێ، لە 24 کاتژمێری رابردوو 119 کەس بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین رەوانەی بەشەکانی فریاکەوتن کراون.
لە کەرکوک، بەگوێرەی پلانێکی پێشوەختە داڕێژراو، نەخۆشخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک و بنکە فریاگوزارییەکان رێکاریان گرتووەتەبەر.
تەندروستی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025 بینویەتی دەڵێت، بۆ روبەڕوبوونەوەی حاڵەتەکانی هەناسە تەنگی کە لە ئەنجامی دابارینی تۆز و خۆڵەوە دروست دەبێت رێکار هەیە، بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە ئاسانی بە هاووڵاتیان.
ژمارەی ئەو حاڵەتانەی تا ئێستا تۆمارکراون گەیشتووەتە:
• نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری: 23 حاڵەت
• نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک: 36 حاڵەت
• نەخۆشخانەی گشتی داقوق: 60 حاڵەت
-
لە کاتی خۆڵبارین رەچاوی ئەم رێنماییانە بکە؛
1- لەکاتی ھەبوونی خۆلباریندا نەچوونەدەرەوە سەلامەترە بەتایبەت بۆ ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە .
2- داخستنی دەرگاو پەنجەرەکان و ھەوا گۆڕکێ ماڵەکانتان .
3- لەکاتی چونەدەرەوەتدا دەبێ دەمامک بەکار بھێنیت بۆسەلامەتی خۆت .
4- ھەوڵبدە لەکاتی خۆلباریندا وەرزش ئەنجام نەدەیت.
5- لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا جامەکان دابخە و ھەوا گۆڕکێیەکەی بەکار بھێنە .
– کێن ئەو کەسانەی کە زیاتر ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە لەکاتی خۆڵباریندا دەبێت زیاتر ئاگام لێیان بێت;
– منداڵەکان بەتایبەت منداڵی ساوا.
-بەتەمەنەکان
-ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک ڕەبۆو ، نەخۆشیەکانی سیەکان.
-ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە.
-ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.
– ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان ھەیە .