تیمی ئاگرکوژێنەوە لەوێن
پەیامنێرمان لە کەلار: لە سەربانی تەلاری زانکۆ ئاگر دەبینرێ
964+
میلاد جەلال
تەلاری زانکۆ کە دەکەوێتە ناو بازاڕی قەزای کەلار، لە بەشی سەرەوەی تەلارەکە ئاگر کەوتووەتەوە، دوو تیمی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و خەڵکیش کۆبوونەتەوە.
پەیامنێری 964 لە کەلار زانیاری سەرەتایی دەربارەی رووداوەکە باس کرد و وتی، دەوترێ موەلیدەیەک لە بەشی سەرەوە “سەربانی” تەلارەکە ئاگری گرتووە.
نوێکردنەوە 11:50 PM
پەیامنێرمان پاش گەشتنی بە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، پشتڕاست بووەتەوە، ئەوەی ئاگری گرتووە موەلیدەی بازاڕەکە بووە، دوو تیمی بەرگری شارستانی پاش 30 خولەک توانیوویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئیبراھیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، ھۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، تانکی گازی مۆلیدەی بینای تەلاری زانکۆ ئاگری گرتبوو، چوار بنکەی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
لەبارەی زیانەکانی رووداوەکە، هیچ کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە زیانی پێ نەگەیشتووە، بەڵام زیانی مادی بەس سەربازنی بازاڕەکە کەوتووە، جگە لە سوتانی موەلیدەکە و کەرەستەکانی.