چه‌ند دیمه‌نێكی وێستگه‌كه ... وێنه: كاره‌باى راپه‌ڕین.
دوو مانگى دیكه ته‌واو ده‌بێت
پڕۆژه‌یه‌كی گرنگى كاره‌با له حاجیاوا جێبه‌جێ ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە حاجیاوا ماوه‌ى 10 مانگه خه‌ریكی جێبه‌جێكردنى پڕۆژەیەکی كاره‌بان كه به “پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ” ناویان بردووه و ده‌ڵێن لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و بهتهواوبوونى لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر وێستگه‌كانى كاره‌باى سنووره‌كه و فیده‌ره‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.
پڕۆژه‌كه دانانى دانانی وێستگەیه‌كی كاره‌بای موبایله لە رۆژى 6.5.2024 ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه، له رۆژى 20.3.2025 یش قۆناغێکی دیكه‌ی پڕۆژەکە چاککردن و رێکخستنی شوێنەکەى بووه بۆ دانانی ویستگەکە.
كاره‌باى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانى 25 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه و لە قۆناغی یەکەمدا شەش فیدەری لێدەردەچێت و بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواوی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کۆتایی پێبێت.
تێچوی پڕۆژە نزیکەی دوو ملیار دیناره.
بهتهواوبوونى پڕۆژه‌كه، لۆد لەسەر وێستگەکانی كاره‌باى چوارقوڕنە و شکارتە و به‌هه‌مانشێوه لۆدى سەر فیدەرەکانی هەردوو وێستگە و فیدەرەکانی حاجیاواش كه‌مده‌بێته‌وه، ڤۆڵتیهى كاره‌باش به‌رزده‌بێته‌وه.