نابێت دوابخرێت

باخچەلی: دەبێت پە*کە*کە چواری ئایار کۆنگرە ببەستێت و چەک دابنێت

ژووری هەواڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)، دەوڵەت باخچەلی، داوا دەکات لە رێکەوتێکی دیاریکراودا پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە) چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

باخچەلی بە میدیای تورکیای راگەیاندووە، “دەبێت لە رۆژی یەکشەممە و رێکەوتی 4.5.2025 پە*کە*کە لە پارێزگای موش کۆنگرەیەکی تایبەت ببەستێت و بە فەرمی خۆی هەڵبووەشێنێتەوە و چەکەکانی رادەستی دەوڵەتی تورکیا بکات”.

وتیشی، “پێویستە پە*کە*کە دەستبەجێ بڕیار بدات و چەکەکان رادەستی دەوڵەتی تورکیا بکات پێش ئەوەی دەرفەتەکە لەدەست بچێت”، هۆشداری دا کە نابێت بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆ*جە*لان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە دوابخرێت.

رۆژی 27-02-2025 شاندی ئیمراڵی، پەیامێکی نووسراوی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان خوێندەوە، تێیدا بانگی لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و لە بەرامبەردا بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی چەک دانانەکە دەگرێتە ئەستۆ.