• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

مەلا و پێشنوێژى گوندى گرێزە

بڕۆن بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بۆ رادەستکردنى چەکى بێمۆڵەت

964+

وریا فەتاح

مامۆستاى ئاینى گوندى گرێزە، ئەو گوندەى شەوى رابردوو کەسێک خۆیى و پێنج ئەندامى خێزانەکەى کوشت، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بچن بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بۆ رادەستکردنى چەکى بێ مۆڵەت.

شەوى رابردوو لە گوندى گرێزەى سەربە قەزاى سەید سادق، کەسێک پێنج ئەندامى خێزانەکەیى و خۆشى کوشت.

لە کاتى بەخاکسپاردنى تەرمەکانیان، د.عوسمان گرێزەیی پێشنوێژ و مامۆستای مزگەوتی گوندی گرێزە بۆ 964 وتی،”ئەوەى روویداوە بەرەنجامى هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەتە”.

دەشڵێت: پێویستە هەمووان بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بچن و چەکە بێمۆڵەتەکانیان رادەست بکەن.

ئەو مامۆستا ئاینییە، باسى لەوەشکرد، هەڵگرتنى چەک بووە بە عەیبە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو، گەنجێکى گوندى گرێزە کە دەوترێت دوو رۆژ بوو لە ئەورووپاوە گەڕابووەوە کوردستان، پێنج ئەندامى خێزانەکەی و دواتر خۆشى کوشت، ئەوانەی کوژراون، دایک، باوک، دوو خوشک و برایەکی بکوژ بووە، کە دواتر بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

ئەوەى لە خێزانەکە ماوەتەوە، تەنیا دوو براو خوشکێکن، کە برایەکیان چووە بۆ میوەکڕین و براکەى تریان لەهەولێر بووە، خوشکێکیشیان شوى کردووە و لەماڵى خۆى بووە.

گوندى گرێزە، بەدوورى چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری قەزای سەیدسادق لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمان�...

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمانی

کێشەی کاربای ناحیەی شۆڕش چارەسەر کرا

کێشەی کاربای ناحیەی شۆڕش چارەسەر کرا - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی

شەوی رابردوو بێ کارەبای نیشتمانی بوون

کێشەی کاربای ناحیەی شۆڕش چارەسەر کرا

964+

شۆڕش قادری

کێشەی کارەبای نیشتمانی ناحیەی شۆڕش چارەسەر کرا و ماڵەکانی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە رووناک کرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو كێشە بۆ هێڵی 33 كەی ڤی چەمچەماڵ – شۆڕش دروستبوو، راستەوخۆ درەنگانی شەو چەند تیمێكی هۆبەی هێڵەكان و هۆبەی كێبڵات و گۆڕەرەر، بە هاوكاری هۆبەی ئامیرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی دەستیان كردووە بەكاركردن بۆ دۆزینەوەی كێشەكە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24.3.2025 كێشەكە چارەسەركراوە و كارەبا بۆ شارۆچكەی شۆڕش گەڕێندراوەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، تیمەکانیان لە هەر سێ رۆژی پشووی جەژنی نەورۆزدا بەردەوام لە كاردابوون.

"پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کەمترە لە پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی"

سێ ستوونی کارەبا لە چەمچەماڵ لاربوونەتەوە و مەترسییان ...

سێ ستوونی کارەبا لە چەمچەماڵ لاربوونەتەوە و مەترسییان هەیە