کوردانە
زۆربەى هاوڵاتیان نازانن کەى راپەڕین روویداوە
+964
ژووری هەواڵ
سبەینێ یادى 34 ساڵەى راپەڕینە و مایکى 964 پرسیارى ئەوەى لە بەشێک لە خەڵکى کرد کە کەى راپەڕین روویداوە، زۆربەیان نازانن و هەندێکیش دەڵێت ئەوەئیشى من نیە و یەکێکیش دەڵێت دوێنێ نازانم چیم خواردووە چۆن بزانم راپەڕین کەى بووە.
بۆچى رانیە بەشدارى راپەڕینى نەکرد؟
هەرچەندە راپەڕینى 5ـى ئازارى 1991 لە رانیەوە دەستیپێکرد، بەڵام کاتێک پرسیارى ئەوەمان لە خەڵکى کرد بۆچى رانیە بەشدارى راپەڕینى نەکرد، یەکێکیان، دەڵێت رەنگە حەزیان نەکردبێت و یەکێکى تر دەڵێت وەڵا نازانم.
هەر لە وەڵامەکاندا گوێتان لەوەش دەبێت کە قەڵادزێ دەکەوێتە باکورى کوردستانەوە.