بۆ هەموو فەرمانبەران

دەوامی فەرمانبەران بەبۆنەی رەمەزانەوە کەمکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە کاتی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان کەمبکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.2.2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان کاتژمێرێک زووتر تەواو دەبێت.

پێشتریش، پارێزگای هەولێر بڕیاریدابوو لە مانگى پیرۆزى رەمەزان دەوامی فەرمی لە دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.

ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا بە مەبەستی کارئاسانی بۆ فەرمانبەران، حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات بە کەمکردنەوەی دەوام و لە دوای ئەو مانگە کاتی دەوامکردن ئاسایی دەبێتەوە.

دەوامی حكومەت لە هەولێر یەک كاتژمێر كەمدەكرێتەوە

دەوامی حكومەت لە هەولێر یەک كاتژمێر كەمدەكرێتەوە