دەرچووانی قەزای کفری

سەرۆک وەزیرانی کوردستان واژۆی كردووە و هێشتا دانەمەزراون

+964
میلاد جەلال

ژمارەیەک دەرچووی بەشە جیاوازەکانی قەزای کفری، لە ساڵی رابردووەوە رەزامەندی لەسەر دامەزراندنیان دراوە، بەڵام ئەوان ھاتنە بەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە، چونکە دەڵێن تا ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونمان بۆ دەرنەکراوە.

ئەوان ژمارەیان 168 کەسە، لە دوای مانگرتنی تەمموزی ساڵی 2023 بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرا.

ئومێد کەرەم، یەکێکە لەو گەنجانە بە 964ى وت، “لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنمان داوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە فەرمانی دەستبەکاربوونمان بۆ نەھاتووە”.

لانە سلێمان، یەکێکی دیکەیە لەو گەنجانە و بە 964ى وت،”ئەگەر بەدەم داواکەمانەوە نەیەن، بەردەوام دەبین لە گردبوونەوە و ئەنجامدانی، ناڕەزایی”.

لانە دەڵێت، “نایكەین بە هۆسە و هەڵڵا و بە هێمنانە لەسەر داواكەمان بەردەوام دەبین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

168 کەس بە شێوەی گرێیەست لە كفری دامەزران

168 کەس بە شێوەی گرێیەست لە كفری دامەزران