فۆتۆ: سۆسیال میدیا
پیاز هەرزان دەبێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەفتەیەک دەبێت، نرخی پیاز لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گرانبووە، بۆ هەر کیلۆیەک تاوەکو 500 دیناری چووەتەسەر، بەڵام بەپێی زانیارییەک کە دەست تۆڕی 964 کەوتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دێتەوە شوێنی خۆی.
فه‌رهاد په‌شێو، خاوه‌ن كۆگایه‌كی میوه و سه‌وزه له گومرگی میوهجاتى هه‌ولێر، به تۆڕى 964ـى وت “هەر لە ئەمڕۆشەوە نرخی پیازی سپی، ئەوەى کە زۆر بەکاردێت، رووى له كه‌مبوونه‌وه‌یه، نرخی یه‌ك كیلۆی له دووهه‌زار و 750 دیناره‌وه بووه‌ته هه‌زار و 500 دینار، بەڵام هەرزانتریش دەبێت”.
تۆڕی 964 دەزانێت، کە یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونى پیاز له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە كه پیازى ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه باجێكی زۆرى له‌سه‌ر دانرابوو، وایكرد نرخی كیلۆیه‌ك پیاز له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم بگاته دووهه‌زار و 750 دینار.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964 كه له بازاڕی عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ده‌ستى گه‌یشتووه، به‌م زووانه پیازى وڵاتى هیندستان ده‌گاته بازاڕه‌كانى كوردستان و به‌هۆیه‌وه نرخەکەی له بازاڕدا وه‌ك جارانى لێدێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه چه‌ند رۆژێكه پیاز له وڵاتى هیندستانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكراوه، بڕیاریشه له دوو رۆژی داهاتوودا بگات.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى 964، بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین رێژه‌ى به‌رهه‌می خۆماڵى پیازی تێدایه، ئه‌و پیازهش له بازاڕه‌كانى ده‌بینرێت له وڵاتانى ئێران و هیندستان و پاكستان و رووسیا و ئۆكرانیا و میسر هاورده ده‌كرێن.