دیمەنێکی کردنەوەی پێشانگاکەی فەرمانگەی ژینگە... وێنە؛ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.
"سه‌ربان و به‌له‌كۆنه‌كانتان به دار بچێنن"
باران و سه‌رما چالاكییه‌كانى هه‌فته‌ی ژینگه‌یی هه‌ولێری كه‌مكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ 22.2.2025 رۆژى ژینگه‌ى هه‌ولێر بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌ستى به چالاكییه‌كانى بۆ ئه‌م رۆژه كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت، به‌نیازبووین هه‌فته‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى سه‌رماى زستانه‌وه رۆژانى چالاكییه‌كانمان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر رۆژانه له‌رێگه‌ى تیمه جیاوازییه‌كانییه‌وه كار له‌سه‌ر پاكڕاگرتنى ژینگه‌ى پارێزگاكه ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌رزراگرتنى رۆژی ژینگه‌ی شاره‌كه‌شیان به‌لاوه گرنگ بووه.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به چالاكییه‌كان كردووه و له كۆلیژى زانست پانێڵێكیان له‌باره‌ى ژینگه و چۆنیه‌تى پاكبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه.
وتیشی “پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لى ژینگه‌یشمان كردووه‌ته‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێدانى هۆشیاری ژینگه‌یی به هاوڵاتیان”.
ئاما‌ژەى به‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ له به‌له‌كۆنه‌ى بیناى فه‌رمانگه‌كه‌یان دارى سنه‌وبه‌رى سروشتى ده‌چێنن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو نموونه‌یه‌ك پیشانى خه‌ڵكی بده‌ن كه سه‌ربان و به‌له‌كۆنه‌كانیان به سه‌وزى بهێڵنه‌وه و خێزانه‌كانیان له‌ناو ژینگه‌یه‌كى پاكدا بژین.
هیرانی ده‌ڵێت، پلانیان وابوو بۆ ئه‌مساڵ هه‌فته‌یه‌ك به چالاكی جۆراوجۆر باسی ژینگه و پاراستنیى بكه‌ن به‌ڵام سه‌رماى زستان چالاكییه‌كانى بۆ ئه‌م رۆژه كه‌مكردووه‌نه‌ته‌وه.