"زیاتر لە مەترێک بەفر باریوە"

دوو رۆژە رێگای مەرزی کێلێ پەکی کەوتووە و داخراوە

964+

شۆڕش قادری

زیاتر لە یەک مەتر بەفر لە سنوورى مەرزى کێلێ باریوە و بەوهۆیەوە دوو رۆژە هاتوچۆى گەشتیارى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەو مەرزەى سنوورى پشدەر، پەکى کەوتووە.

عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، “لە دوێنێ بەیانییەوە رێگای مەرزی کێلێ لەم دیو و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە بەهۆی بەفرەوە داخراوە و بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆی تێدا ناکرێت”.

“زیاتر لە مەترێک بەفر لە مەرزەکە باریوە و تائێستاش بەفربارین بەردەوامە، بۆیە تیمەکانی رێگاوبان فریای پاککردنەوەی رێگاکە ناکەون”، عەباس عەزیز وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکەن کەمێک کەشەکە هێور ببێتەوە و دەست بەپاککردنەوەی رێگاکە بکەن، دیاریش نییە کەی جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەستپێدەکاتەوە.

سەبارەت بە رێگای مەرزی شۆشمێـش لە تەوێڵە و بیارە، 964 پەیوەندی کرد بە حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، ئەو وتی، هەرچەندە هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە بەهۆی بەفر و شەختەوە سەخت بووە، بەڵام پەکی نەکەوتووە و بەردەوامە.

باسی لەوەشکرد، سەروو 30 سانتیم بەفر لە مەرزی شۆشمێ باریوە و تیمەکانی رێگاوبانیش بەردەوام خەریکی پاککردنەوەی رێگاکە و خوێڕێژکردنی رێگاکەن.

 عەباس عەزیز:

لە ئێستادا رۆژانە 150 بۆ 250 بارهەڵگر لە مەرزى کێلێوە هاتوچۆ دەکەن و 800 بۆ 1000 کەسیش لە نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، دێن و دەچن

رێگای مەرزی کێلێ تائێستا کراوەیە و نەگیراوە

رێگای مەرزی کێلێ تائێستا کراوەیە و نەگیراوە

هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە

هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە

ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لە خاڵی دەروازەی سنووری ش...

ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لە خاڵی دەروازەی سنووری شۆشمێوە دەستیپێکرد