ئەو ئۆتۆمبێل و دارانەی دەستیان بەسەردا گیرا. فۆتۆ: پۆلیسی ژینگەی سلێمانی
مەسەلەكە داربڕینە
پێنج هاوڵاتی بە چوار ئۆتۆمبێلی پڕ دارەوە دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە سنووری قەزای پێنجوێن پێنج هاوڵاتی دەستگیركران، دەستیش بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیراوە، كە پڕ بوون لە داری بڕاوە.
پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، “لە میانەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و دەزگای ئاسایش، لە سنووری قەزای پێنجوێن لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی قەزای پێنجوێنەوە پێنج هاوڵاتی دەستگیرکران، کە ژمارەیەك داری بڕاوەیان بارکردبوو، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلیش دەستیان بەسەرداگیرا، كە دارە بڕاوەكانیان لێ باركردبوو”.
ئاماژە بەوەش دەكەن، سەرجەمیان رادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن کران.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سوپاسی خۆیان ئاراستەی دەزگای ئاسایش دەكەن و دەڵێن، هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە رووبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان .
دوێنێش لە لایەن پۆلیسی بنكەی ئاغجەلەر دوو هاوڵاتی دەستگیركران، كە یەك كەویان راوكردبوو، بەڵام ئەوان بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە دەستگیر كران و كەوەكەش ئازاد بوو.
بهتۆمهتى داربڕین و راوكردن 21 كهس دهستگیركراون
داربڕین
19 هاوڵاتی دەستگیركراون
داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی بدەیت
40 ماسیشیان پێ گیراوە
شەش هاوڵاتی بەهۆی راوە ماسی و داربڕینەوە دەستگیركران
سلێمانی
دوو بیرهەڵكەن و داربڕێک دەستگیركران
بە مقەستێکەوە دەرکەوت
پارێزگاری دهۆک چاڵنجی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی دەکات
دووانیان دهستگیركراون