فەرمانەکەیان گەڕایەوە

نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد زەوی وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی دوو هەزار و 592 فەرمانبەرەی وەزارەتەکەی بڵاودەکاتەوە، کە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

رۆژى چوارشه‌ممه‌، نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، كه‌ له‌ هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد له‌ سه‌رانسه‌رى كوردستان، دوو هه‌زار و 592 فەرمانبەر له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن.

ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجە یاساییەکانیان هەیە و پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، بەم جۆرەیە :

-هەولێر/ 1141 فەرمانبەر. (ليستى يه‌كه‌م) ، (ليستى دووه‌م)
-سلێمانی/ 688 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-دهۆک/ 293 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-هەڵەبجە/ 68 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-ڕاپەڕین/ 152 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-زاخۆ/ 37 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-سۆران/ 113 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-گەرمیان/ 78 فەرمانبەر. (بۆ بينينى ناوه‌كان گرته‌ بكه‌)
-ئەندامانی داواکاری گشتی لە هەولێر/ 22 فەرمانبەر.

زیاتر لە 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی باڵا زەو...

زیاتر لە 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی باڵا زەوی وەردەگرن