دیمه‌نێكی چه‌ند ئاسكێكی گه‌رمیان... وێنه: نیعمه‌ت مالۆ.
"كۆچ ناكات و تووكهكهشی ده‌گۆڕێت"
فۆتۆگرافه‌رێك چه‌ند نهێنییه‌كی ئاسكى گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكى كورد، چه‌ند نهێنییه‌كی تایبه‌تى ئاسكى گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات له‌وانه‌ش ئاسكه‌كان كۆچ ناكه‌ن و هه‌ر له گه‌ریمان ده‌مێننه‌وه و تووكهكهشی ده‌گۆڕێت و ره‌نگی سروشت ده‌گرێت.
نیعمه‌ت مالۆ، فۆتۆگرافه‌رى كورد و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ی (کێودۆستان) كه چوار فۆتۆگرافه‌ر و ژینگه‌دۆستن كار له‌سه‌ر پاراستن و بهدیكیۆمێنتكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى گه‌رمیان ده‌كه‌ن، نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
نیعمه‌ت له فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، ئاسکی گەرمیانی، وەك هەموو ئاژەڵێكی دیكه بەتایبەتیش کێویەکان لە وەرزی زستاندا و لە سەرمای سەختدا لە ناوچەکە دەمێنیتەوە و کۆچ ناکات بۆ شوێنی گەرمتر.
ئاسكه‌كان، بە دابەزینی پلەکانی گەرما فەرو (تووك)ەکەی دەگۆڕێت، وردە وردە هەڵدەوەرێت کە کورت و تەنکە و فەروەیەکی پڕ و درێژتر لەشی دادەپۆشێ لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و رەنگی سروشت خۆى ده‌گونجێنێت و له ئاژەڵە دڕندەکانیش خۆی دهشاردنەوە.
“لە هاویندا رەنگێکی خاکی زەرد باوی کاڵە، بەڵام لە زستاندا دەگۆڕێت بۆ رەنگی خاکی تۆخ به تایبەتیش سەری و ملی و بان پشتی بەهەمان رەنگیی خاكی ناوچەکە”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهاندا بە گشتی و بەهۆکاری تێکچونی ژینگەیی، ئاسكه‌كان تووشی مەترسی دەبنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆکارێك بۆ تێکچونی فیسۆلۆجی ئاژەڵەکان چونکە توانای گونجانی خێرایان نیە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوای نا ئاسایی‌دا و پلەکانی گەرما و مەترسی گۆڕینی رەنگیان بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی لەناوچونیان چونکە زیاتر دەبینرێن و ده‌بنە نێچیری ئاژەڵە دڕندەکان.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره داواده‌كات هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كه‌وه کاربکەن بۆ ئەوەی ژینگە بەهەموو شێوەیەك بپارێزرێت ژیانی کێوییهكانیش سه‌لامه‌ت بێت.
ئاسكه‌كانى گه‌رمیان، به درێژایی ناوچه‌كانى مه‌یدان تا ده‌گاته كۆتایی شاخى به‌مۆ، له خانه‌قین تا ده‌گاته قۆره‌توو، له‌وێشه‌وه بۆ مه‌نده‌لى و به‌ده‌ره و جه‌سان، كه سنوورى نێوان عێراق و ئێرانه به سه‌دان گیاندارى كێوی لێیه، به‌تایبه‌تیش ئاسك.