"پێده‌چێت كۆچ بكه‌ن"
له گه‌رمیان رهوه (سیساركە کەچەڵ)ێكی زۆر ده‌ركه‌وتوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك، له سنوورى گه‌رمیان رهوه (سیسارك)ێكى زۆر ده‌بیندرێت و له‌سه‌ر گردێك كۆبوونه‌ته‌وه، ژینگهدۆستێكیش ده‌ڵێت “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م ژماره زۆره پێده‌چێت كۆچ بكه‌ن”.
سیسارك، باڵنده‌یه‌كی مردارخۆره، سوورەداڵ، داڵاش و خهرتهلیشی پێده‌وترێت، نیشمانیان رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقیایه، به‌ڵام له به‌شێكى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئه‌وروپا و باشوورى ئاسیاش ده‌ژیت.
نیعمه‌ت مالۆ، فۆتۆگرافه‌ر و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى كێودۆستان له سنوورى گه‌رمیان به 964ـى وت، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه سنوورى گه‌رمیان به‌ڵام به دیاریكراوى نازاندرێت چ شوێنێكه.
وتیشی “ئه‌م جۆره باڵنده‌یه له سنوورى گه‌رمیان هه‌یه به‌تایبه‌تیش خۆم له سهرتهكى به‌مۆ ژماره‌یه‌كی زۆرم بینیون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م ژماره زۆره‌ى سیسارك له‌و شوێنه‌ى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى كۆچكردنیان بێت.
به قسه‌ى رێكخراوه‌كانى ژینگه‌پارێزى، بوونى ئه‌م باڵنده مردووخۆره لە ژینگەدا سوودى خۆی هه‌یه و رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕیت چونكه ده‌ڵێن لاشەی بوونەوەری تۆپیو وەک خۆراک بەکاردێنێت و دەبێتە هۆی هاتنی زیاتری گورگ و ئاژه‌ڵى دڕنده‌ى دیكه.
ژینگە
خۆبه‌خش و قازانج نه‌ویستن
له هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک رێکخراوی تایبەت بە ئەدەبیات و زمانی کوردی تۆمارکران
دەرمانرێژ کرا
زانکۆی گەرمیان: مێشوولە زیانبەخشەکان قەڵاچۆ دەکەین
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وادەڵێت
"گەرمیان دەکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری گەشەسەندوو"
ئەوەی زیندەوەربێت زیان ئەکات