"دایناسوور نییە و پێده‌چێت فیل بێت"
ئێسقانى گیاندارێكی زه‌به‌لاح له گه‌رمیان دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئێسقانى گیاندارێكى گه‌وره و زه‌به‌ڵاح دۆزرایه‌وه، كه به‌م دواییه به‌هۆى بارانى زۆره‌وه ده‌ركه‌وتووە، رێكخراوێكی ژینگه‌دۆست و گه‌ردوونناسێكی کوردیش ده‌ڵێن، “پێده‌چێت ئێسكه‌كه ئێسكى فیل بێت”.
لە گوندی مەنسوڕئەلكان كه كه‌وتووه‌ته باكووری ناحیه‌ی رزگاری، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م ئێسكه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه دۆزرایه‌وه.
یوسف محه‌مه‌د، به‌رپرسی پۆلیسی ژینگه و دارستانى رزگارى بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه ئێسكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نازاندرێت هی چ ئاژه‌ڵێكه.
وتیشی “به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى، ئه‌م گونده‌ى سنووره‌كه‌مان به‌هۆى به‌رزى و نزمى زۆره‌وه یه‌كێك له به‌رزترین گونده‌كان داده‌ندرێت و ئه‌مه‌ش كارئاسانییه بۆ ئه‌وه‌ى بارانى به‌لێزمه به‌ئاسانى زه‌وى بشۆرێنێت و نموونه‌ى وه‌ك ئه‌م ئێسكه ده‌ربخات”.
گرووپی كێودۆستان كه كارى فۆتۆگرافه‌رى و دیكۆمێنتارى له سنوورى گه‌رمیان ده‌كه‌ن، به زانینى ئه‌م هه‌واڵه چوونه گونده‌كه و به‌زوویى ئێسكه‌كه‌یان راده‌ستى لایه‌نى پسپۆڕ كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه.
نیعمه‌ت مالۆ، فۆتۆگرافه‌ر و یه‌كێك له ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى گرووپی كێودۆستان به 964ـى وت، ئه‌و شوێنه‌ى ئێسكه‌كه‌ى لێ ده‌ركه‌وتبوو زۆر قووڵ نه‌بوو.
وتیشی “ئێسكى ئاژه‌ڵه‌كه په‌یوه‌سته به مێژووى سروشته‌وه و شتێكی ده‌گمه‌نه و درێژییه‌كه‌ى 80 سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 25 سانتیمه‌تره”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، به پێویستیان زانیوه ئه‌و ئێسكه دۆزراوه‌یه به زوویی راده‌ستى تیمى زانستى زانكۆى سلێمانى بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و وتیشی “ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه”.
پێشبینیشی کرد، ئەم ئێسکە ئێسکی فیل بێت.
لای خۆیه‌وه، لوقمان حەوێز شاره‌زا له بوارى گه‌ردوونناسی، له ئه‌كاونتى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئێسقانه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه ئێسقانی شیردەرێکی گەورەیه و دوور و نزیک هی داینەسوور نییە.
ده‌شڵێت، ئێسقانی داینەسوور بشدۆزرێتەوە لەبەر کۆنی بە تەواوی بووە بە بەرد و لە ناوچەکانی كوردستانیش داینەسوور نەبووە، چونکە زەوییەکانی ئەو ناوچەیەی گەرمیان گڵەکەی لە خاکێکی نیشتوو دروستبووە و تەمەنی لە نێوان شه‌ش بۆ 10 ملیۆن ساڵە و داینەسووریش 66 ملیۆن ساڵە لەناوچووە.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، “ئه‌م ئێسكه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه لە ئێسقانی رانی فیلی ئاسیایی دەچێت، کە لە کۆندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە عێراق، شام، ئێران و سوریاش هەبووە و نزیکەی چوارسەد هەزار ساڵە، بەهۆی نەمان و کەمبوونەوەی خواردنیان بە شێوەیەکی سروشتی ناوچەکانی سوریا و میزۆپۆتامیایان جێهێشتوە”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئەو پارچە ئێسقانەش پێناچێت هێندە کۆن بێت، بەڵام دەشێت ئەو فیلە هێنرابێت بۆ ئەو ناوچەیە لەلایەن مەملەکەتەکانی بەر لە چەند هەزار ساڵێکی ئەو ناوچانە.