دڵنیا رەزازی بە گۆرانیەکانی یادی دایکی دەکاتەوە

“شانازی دەکەم کچی مەرزیە و ناسڕی رەزازیم”

964+
پەری ساڵح

هەر کات گوێبستی گۆرانی شەش پەپولەی گۆشەی باخەکەم، یان لە یار و شۆخ و شەنگەکەی مەرزیەی فەریقی بین کۆمەڵێک یادگاری جوانمان بە بیردێتەوە، بەتایبەت بۆ جیلی پێشتر کە سەردەمانێک لەگەڵ ئەو دەنگە ژیاون، هەرچەندە ماوەی 20 ساڵە بەجێیهێشتووین، بەڵام کچە تاقانەکەی جار جارێک بە وتنەوەی گۆرانیەکانی تینوێتی دڵی هەوادارانی دەشکێنێت.

ئەم ماوەیە دڵنیا رەزازی لە کۆمەڵێک ئاهەنگی ئەوروپا لەگەڵ ناسڕی باوکی و چەند هونەرمەندێکی تر زۆر دەردەکەوێت، دەربارەی ئەم ئاهەنگانە و وتنەوەی گۆرانیەکانی دایکی بۆ 964 وتی،یەکەمجارم بوو لەگەڵ باوکم ئاهەنگم هەبێت، زۆر هەستێکی خۆشی پێبەخشیم، بەڵام کاتێک گۆرانیەکانی دایکم دەڵێمەوە زیاتر و زیاتر هەست بە شانازی بە مەرزیەوە دەکەم، جگە لەوەش هەستی بە ئەڤین و خۆشەویستیم پێدەبەخشێت.

دڵنیا گفتی داینێ کە گەڕایەوە کوردستان لە نزیکەوە ببینین و پڕۆگرامێکی جوان ساز بکەین، وتیشی زۆر حەز دەکات لە نزیکەوە هەوادارانی کوردستانی ببینێت ئاهەنگ و کۆنسێرتیان بۆ بکات، هەرچەندە پلانیش هەبووە، بەڵام کاتەکەی نەگونجاو بووە.

ئەم هەفتەیە سلێمانی رووداوێکی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت

ئەم هەفتەیە سلێمانی رووداوێکی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت