هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه سزاى بۆ دیاریكردوون
شۆفێری ئامێره كشتوكاڵی و بیناسازییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه خۆیان توندوتۆڵ بكه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌مه‌ودوا ئه‌و شۆفێرانه‌ى ئامێره كشتوكاڵیی و بیناسازییه‌كان به‌كارده‌هێنن و دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان پێویسته توندوتۆڵ بن، ئه‌گه‌ر نا مه‌فره‌زه‌كانى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گرن سزایان ده‌دات.
ئامێره كشتوكاڵییه‌كان، تراکتۆر، عەرەبانەی دواوەی و دەراسە و ئامێره بیناسازییه‌كانیش میکسەر، شۆفڵ، عادیلە و هاوشێوەکانیان ده‌گرێته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانى ئه‌م ئامێرانه‌ى كردووه‌ته‌وه، لە کاتێک دێنە سەر شەقامەکان پێویستە مەرجەکانی توندوتۆڵیان هەبێت له‌وانه‌ش گڵۆپ، لایتی پێشەوە و لایتی دواوە، پێویستە عەرەبانەكانیان فسفۆڕ یان ئاماژەیەکی رووناکی پێوە بێت.
هاتوچۆ بۆیه ئه‌م رێنماییانه‌ى بۆ داناون بۆئه‌وه‌ى خۆیان و سەرجەم بەکارهێنەرانی شەقام لە مەترسی کارەساتە دڵتەزێنەکان بە دووربن و توشی پێکدادان نەبن بەتایبەت لەکاتی تاریکبوونی شەواندا.
ئاشكراشی كردووه، بەپێچەوانەوە هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ند نه‌بێت، دەست بەسەر ئامێرەکانیاندا دەگیرێت کە لە 10 رۆژ کەمتر نەبێت.