بۆچی نەكرا؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” رایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.

فەرمانگەكە لە راگەیاندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 16.2.2025 رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی پێویست و یاسایی “نیساب قانونی”، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتەكەی ئەنجام نەدا و بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە درێژە بە خوێندنەوەی ژمارەیەك پڕۆژەیاسا و هەموار بدات، كە لە دانیشتەكانی پێشوو خوێندنەوە و گفتوگۆی لەسەر كرابوو.