نزیکەی 77 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

شۆڕش قادری

ئەگەرچی چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و نرخی هەر بەمیلێک لەخوار 77 دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 70 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ بەڕێژەى 0.30٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار  و 99 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.33٪ دابەزیوە.

لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.