گرافیک؛ 964+
بینینى بێ به‌رامبه‌ره
له هه‌ولێر ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه سوره‌یا به‌ردباران ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر فیلمێكی سینه‌مایی به‌ناوى (به‌ردبارانكردنى سورهییه) نمایش ده‌كرێت و ئاماده‌بوون و بینینى ئه‌م فیلمه‌ش بێ به‌رامبه‌ره.
نمایشكردنى فیلمه‌كه له‌چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى وه‌رزه چالاكییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێره، كه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك فیلمى جۆراوجۆر (كوردى و بیانى) نمایش ده‌كات.
شاخه‌وان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر به 964ـى وت، ده‌یانه‌وێت هه‌ولێر له سینه‌ما دوورنه‌خرێته‌وه و به‌رده‌وام فیلم بۆ هاوڵاتیان به‌بێ به‌رامبه‌ر نمایش بكات.
وتیشی “بۆ ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه به‌پێویستمان زانى فیلمه‌كه بیانى بێت، به‌ڵام به ژێرنووسی كوردییه‌وه”.
فیلمی سینەمایی (بەردبارانکردنی سورەیا) فیلمێكی ئه‌فغانییه له دەرهێنانی (سیرۆس نۆرستە) بۆ یەکەمجاره له‌هه‌ولێر له نمایشێكی تایبه‌تدا نمایش ده‌كرێت.
سینه‌ماكارێكی ئێرانی وڵاته‌كه‌ی به نهێنی جێهێشت
ئه‌مڕۆ "مێسی به‌غدا" ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی دهۆك بۆ سینه‌ما ده‌كاته‌وه