کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
کەشوهەوا
بە درێژایی ئەمڕۆ باران و بەفر دەبێت
964+
توانا نەقی
ئاسمان هەور دایگرتووە و کەشناسیش دەڵێت بە درێژایی رۆژەکە باران و بافر دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش تا نزیکەی 8 پلە دادەبەزن.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکاندا.
ئاماژەبەوەشکراوە، پلەکانی گەرما 5 – 8 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و کەشەکە بەتەواوی سارد دەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 6.2.2025
پلەکانی گەرما / بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە (5 -8 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبیت (10 – 20) کم/ک لەناوچە شاخاووییەکان هەندێ کات ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت و لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 – 6 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک :17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى