سووریا له سلێمانی بووه پاڵه‌وانی رۆژئاوای ئاسیا
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانی
بۆ یه‌كه‌مجار شاری سلێمانی میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی باسكه‌ی كچانی رۆژئاوای ئاسیا كرد، كه بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 16 ساڵان بوو.
له رۆژی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، یاری کۆتایی ئه‌نجام درا و تێیدا كچانی سووریا توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
لە پاڵەوانێتیەکەدا چوار هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، سووریا، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین به‌شداربوون، كه ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند، له كۆتاییدا سووریا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا به ئه‌نجامی 44 خاڵ به‌رامبه‌ر 39 خاڵ له هه‌ڵبژارده‌ی لوبنانی برده‌وه.
هه‌ر له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا و لە یاریی پێشکۆتاییدا تیپی كچانی عێراق توانیان به 77 خاڵ به‌رامبه‌ر 32 خاڵ له كچانی فه‌ڵه‌ستینیان برده‌وه.
ھەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی له باره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ تۆڕی 964 قسه‌ی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له سلێمانی ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاڵه‌وانیه‌تیی دیكه‌ی ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی میوانداریی بكه‌ن.
پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای كچانی جگه له‌وه‌ی سووریا یه‌كه‌م بوو، لوبنان پله‌ی دووه‌م، عێراق پله‌ی سێیه‌م و فه‌ڵه‌ستین پله‌ی چواره‌میان به‌ده‌ست هێنا.