كارمه‌ندێكی تیمى مینلابه‌رى ده‌زگاى مین ... وێنه: ده‌زگاى كاروباری مینى هه‌رێم.
زیاتر له 25% یان ده‌گرێته‌وه
بڕیاره‌كه‌ى خانه‌نشینى به‌شێك له تیمه‌كانى ده‌زگاى مین په‌كده‌خات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێى داتا و ئاماره‌كانى ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم، بڕیارى خانه‌نشینكردنى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان به‌شێك له تیمه جیاوازه‌كانى ئه‌وان له كاركردن په‌كده‌خات، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆریان خانه‌نشین ده‌كرێن.
ده‌زگاى مین خاوه‌نى 78 تیمى جیاوازه له هه‌رێمی كوردستاندا، 35 تیمیان به تیمى ده‌ستى ناسراون كارى مینلابردن له‌ناو كێڵگه مینه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، 20 تیمى دڵنیایی جۆرى، نۆ تیمى هۆشیارى، شه‌ش تیمى رووپێوی، چوار تیمى میكانیك و چوار تیمى EOD شی هه‌یه.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تهكنینكى ده‌زگاكه، به 964ـى راگه‌یاند، بڕیارى خانه‌نشینى كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر ده‌زگاكه‌یان دروست ده‌كات به هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان به‌ر بڕیاره‌كه ده‌كه‌ون.
وتیشى “هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى كارمه‌ندانى تیمه‌كانمان گرێبه‌ستن به‌ڵام به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى هه‌رێم كه ته‌مه‌نى 60 ساڵى دیاریكردووه و به‌پێی یاسای خانه‌نشینى عێراقیش گرێبه‌سته‌كان ده‌گرێته‌وه”.
پێشبینى ده‌زگاى مین ئه‌وه‌یه كه به‌هۆى ئه‌م بڕیاره‌وه زیاتر له 25%ـى فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانیان خانه‌نشین بكرێن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانیان دروست ده‌كات، چونكه عه‌لى میران ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ى خانه‌نشین ده‌كرێن له‌شوێنیاندا هیچ كه‌سێك داناندرێته‌وه”.